ئەمڕۆ رۆژی تەندروستیی دەروونییە

خەمۆکی

لە ریزبەندی ئەو رۆژانەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دیاریکردووە، ئەمڕۆ وەک رۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی دەستنیشانکراوە.

بەپێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جهیانیی و سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ منداڵان، لە هەر حەوت منداڵێک یەکێکیان بەدەست نەخۆشییەکانی پەیوەست بە تەندروستیی عەقڵییەوە دەناڵێنن.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی 10 ی ئۆکتۆبەری وەک رۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی دیاریکردووە و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە تەندروستیی دەروونی بە تایبەت منداڵان و هەرزەکاران ئەنجامدەدات.

بەپێی داتاکان ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی لە تەمەنی 10-19 ساڵاندان، تووشی دۆخی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و تێكچوونی رەفتاری دەبن، بە شێوەیەک سێ یەکی منداڵان پێش گەیشتن بە تەمەنی 14 ساڵان تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن و نیوەی ئەمانەش پێش گەیشتنیان بە تەمەنی 18 ساڵان نیشانەکانیان لێدەردەکەوێت.

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share