بەغداد بڕیاریدا کێشەی دەرمانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان چارەسەربکات

 

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی سەردانی شاندی وەزارەتەکەی بۆ بەغداد بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بڕیاردراوە کێشەی دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە سەردانەکەیان بۆ بەغداد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عێراق بڕیاری چارەسەری گرفتی دەرمانی نەخۆسانی شێرپەنجە و گرفتی دەرمان لە پارێزگای دهۆک بکرێت.

ئەو خاڵانەی وەزارەتی تەندروستی وەک ئەنجامی سەردانەکەیان بڵاویکردووەتەوە:

 

١- بڕیاردرا کێشەکانی دەرمان و چارسەرە پزیشکیەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێت.

 

٢- ئامێری پزیشكی و چاككردنەوەی : داوا كرا شارەكانی هەرێمی كوردستان بێبەش نەكرێت لەو گرێبەستانەی ئەنجامدەدرێت بۆ كڕینی ئامێرە پزیشكیەكان.

 

٣- هەماهەنگیی زیاتر دەکرێت لە نێوان سندوقی كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە، دکتۆر هانی پڕۆژەی سندوقی كۆمەك بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجەی هەرێمی كوردستانی بە پڕۆژەكی سەركەوتوو ناوبرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق كرد كە كار بكەن و پڕۆژەیەكی لەو شێوەیە لە عیراقیش جێبەجێ بكرێت.

 

٤-  وەزیری تەندروستیی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی دەرمانیدا لە پارێزگای دهۆک هەم لەڕووی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی لەهەمانكاتیشدا ستافی تەندروستی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی ناوەند دابینبكرێت .

 

٥ – داوا كرا كە شاری هەڵەبجە وەكو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بكرێت لەڕووی دابینكردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و ئامێرە پزیشكیەكان، وەزیری تەندروستیی عیراق پێشنیاری كرد كە لەگەڵ پەرلەمان و ئەمانە عامەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم كێشەیە یەكلایی بكرێتەوە چونكە ئەمە لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی عیراق نیە .

 

٦- پڕۆژەی ( الدیلزة ) :  وەزیری تەندروستی یعیراق بەڵێنی دا كە بە زووترین كات پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە .

 

٧- بڕیار درا  شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ راهێنان و چارەسەركردنی گرفتەكانی کەرتی تەندروستی .

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری ئەرجەنتین: ئێمە پاڵێوراوی سەرەكی نین بۆ مۆندیال

بابەتی دواتر

شۆڕشەكەی چاڤی دەستی پێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە…
Total
0
Share