ئەمڕۆ بەغداد 45 ملیار دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوابەدوای هەوڵەکانمان لە دوو رۆژی رابردوودا بڕی 45 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بڕیارە بەپێی پسووڵەی تەسلیمکردنی گەنم بە سایلۆکان پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت.