هەڤاڵ ئەبوبەکر: وەک ناڕەزایەتییەک هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوەنابەین

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاوڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن، هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوەنابەین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامێکدا رایگەیاند، “لەم جەژنەدا بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدراڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی “تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە”، تەنها بەڕێزەوە رێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی لوتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیاتاندەکەینەوە هەموو دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

جەختیشیکردەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاوڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن، هیچ رێوڕەسمێکی رەسمیی جەژن بەڕێوەنابەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت

وه‌زیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قوباد تاڵه‌بانى…
Total
0
Share