پێشبینیی روودانی بومەلەرزە لەم ناوچانەی هەرێم دەکرێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا رەنگە بومەلەرزەیەک لە چەند ناوچەیەکی هەرێم رووبدات.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی جوڵەی پلێتەکان و کۆبوونەوەی وزەی ناوەکی، ئەگەری بومەلەرزەیەک لەنێوان پلەی (+3 تا +4) هەیه بە پێوەری رێختەر، لەماوەی نێوان ئەم کاتە، هەتاوەکو هەفتەیەک.

ئەو شارەزایە دەشڵێت، بومەلەرزەکە مەترسیی لێناکەوێتەوە و ئەم ناوچانەی خوارەوە، ئەو شوێنانەن کە پێشبینیدەکرێت بومەلەرزەکەیان تێدا رووبدات:

– نێوان کەرکوک، چەمچەماڵ، هەولێر و سلێمانی.

– ناوچه سنوورییەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان و هەڵەبجە، تا دەگاتە پێنجوێن.

– ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی دەریاچەی دووکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربارەی جوڵەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هیج جوڵه‌ پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه ‌و دەشڵێت، ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌ له…
Total
0
Share