راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ بودجەی ساڵی 2025 کرد

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاریی دارایی سەرۆكوەزیران

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی لە پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی گشتی ساڵی 2025دایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مادەی 77/دووەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023 کە ئامادەکردنی بودجەی سێ ساڵی رێکدەخات، تێیدا هاتووە کە حکومەت خشتەی بودجە بۆ ساڵانی 2024 و 2025 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران رەوانە دەکات بۆ پەسەندکردنی پێش کۆتایی ساڵی دارایی پێش خۆی.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، لە پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی گشتیدایە بۆ ساڵی 2025، بەگوێرەی ئەو میکانیزمە دەستوورییانەی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی پەسەندکراون.

باسی لەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی جێبەجێکردنی بودجە لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمدا کە لە یاسای ژمارە 13دا هاتووە کە لە سەرەوە باسمان کرد، دەسەڵاتی دارایی خاوەنی توانا کارگێڕییە داراییە پێویستەکانە بۆ پێشکەشکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ ئەوەی بتوانن رێڕەوی یاسایی خۆیان وەربگرن بە گفتوگۆکردن و پەسەندکردنیان لە ئەنجومەنی وەزیران و رەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پێش کۆتایی ئەمساڵ.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پڕۆژە گەورەکانی ئاوەدانکردنەوە بەردەوام دەبن لە پێشکەوتن بەپێی دیدگای بەرنامەی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی رێژەی گەشەکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی و بەرهەمی گشتیی ناوخۆیی نانەوتی بە تایبەتی.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بابەتی دواتر

خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی فیزیا بەخشرا بە دوو زانای بواری ژیریی دەستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share