چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی محەمەد رەزا شەجەرییان تێپەڕبوو

بەر لە چوار ساڵ و لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا، دوای مانەوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە لە تەمەنی 80 ساڵیدا هونەرمەندی گەورەی ئێـ.ـران محەمەد رەزا شەجەریان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی سپارد.

شەجەریان، هەمیشە وەک یەکێک لە گەورە مامۆستایانی گۆرانی و موزیکی فارس تەماشای کراوە، کە کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر هونەرمەندانی نەوەی دوای خۆی و تەنانەت لەسەر نەتەوەکانی دیکەش.

شەجەریان خاوەنی دەنگێکی تەواو ئەفسوناوی بوو، لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە وەک خاوەنی یەکێک لە 50 دەنگە ناوازەکانی جیهان دیاریکرابوو.

لە ساڵی 1940 لە مەشهەد لە دایکبووە و لەتەمەنی مێردمنداڵیدا دەستی بە خوێندنی قورئان کردبوو، ئەو چەندین هونەرمەندی گەورەی پێگەیاندوە و سەدان گۆرانی هەیە و ژمارەیەکی زۆر کۆنسێرتی لە ئێـ.ـران و دەرەوەی ئێـ.ـران ئەنجامداوە.

جێگەی ئاماژەیە، دوو منداڵی شەجەریان بە ناوەکانی هۆمایۆن و مۆژگان هەردوکیان لە بواری موزیک و گۆرانی کاردەکەن و رێچکەی باوکاین گرتووەتەوە بەر.

بابەتی پێشتر

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

چی لەبارەی ژیریی دەستكردەوە دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share