پیکابێک سووتا و شۆفێرەکەی برینداربوو

لە قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ سووتا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر(3:20)خولەکی عەسر ئاگادارکراینەوە کە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب دەبڵ لە سەر رێگای کەلار رزگاری ئاگریگرتووە.

دەشڵێت، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بەهاوکاریی بنکەی رزگاری توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

باس لەوەشدەکات، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو، رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کرا.

May be an image of 2 people and fire

May be an image of ambulance, fire and car

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار پەرلەمانتاری عێراق لەبارەی موچەی فەرمانگە فیدراڵییەكانەوە ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

چوار پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی موچەی فەرمانبەران و كارمەندانی ڕەگەزنامە و بەنداوەكان و چەند فەرمانگەیەكی…
Total
0
Share