منداڵێکی شەش ساڵان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، منداڵێکی شەش ساڵان کاتێک لە کۆڵان یاریی کردووە، فیشەکی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلارەوە، تەرمی منداڵێک بە ناوی (لانۆ سروود سەعدون) هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدابوو.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەوتەی باوکی، منداڵەکەی لە کۆڵان یاریی کردووە و ئاگادارکراوەتەوە، کە منداڵەکەی فیشەکی بەرکەوتووە.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دەستبەجێ تیمی کامێرامانی بەشی پۆلیسی کەلار چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، دەرکەوت منداڵێکی 10 ساڵان دەمانچەکەی باوکی؛ کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە، دەهێنێتە کۆڵان و فیشەک بە ناوبراوەوە دەنێت، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانلەدەستدەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لەئێستادا منداڵەکە و باوکی کە تاوانەکەی ئەنجامداوە، دەستگیرکراون و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (405)، بەندکراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هێز بۆ توركمان دروستبكرێت”‏
ئایدن مەعروف: داوامانكردووە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە كۆتاكان نەدرێت

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، داوایانكردووە ڕێگە نەدرێت لە دەنگدانی…
Total
0
Share