جوتیارانى سەرگەڕان مۆڵەتى هەفتەیەک بۆ چارەسەرى گرفتەکەیان دادەنێن

جوتیارانى سەرگەڕان ماوەى هەفتەیەک بۆ چارەسەرى گرفتى زەوییەکانیان دادەنێن و دەڵێن، بڕیارەکان هەرچۆن بن سێشەممەى داهاتوو دەست بە کێڵانى زەویەکانیان دەکەن.

پەیامنێرمان لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، ئێوارەى ئەمڕۆ جوتیارانى گوندى شناغەى سەر بە ناحیەى سەرگەڕان کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ماوەى هەفتەیەک مۆڵەت بدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرى گرفتى زەوییەکانیان.

وتیشى، “مۆڵەتەکە تا سێشەممەى داهاتووە، جوتیاران لەو رۆژەدا جارێکى دیکە کۆدەبنەوە و بڕیارەکان هەرچییەک و هەرچۆنێک بن کێڵان و کارکردن لەسەر زەوییەکانیان دەستپێدەکەنەوە”.

ماوەى دوو رۆژە ناڕەزایى و بارگرژى لەسەر زەویى جوتیارانى گوندەکە دروستبووە، دواى ئەوەى دوێنێ هێزێکى سوپاى عێراق نەیهێشت جوتیارانى کورد زەوییەکانیان بکێڵن و رێگرییان لێکردن.

دوابەدواى ئەوەش، بڕیار بۆ لێپرسینەوە لەو سەربازانە دەرچوو کە بارگرژییان دروستکرد و هەڵسوکەوتى توندیان بەرامبەر جوتیاران ئەنجامدا.

ئەمڕۆش ئەندامانى کوردى ئەنجومەنى نوێنەران، ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا، بەرپرسانى سیاسیی کورد و جوتیاران لە گوند و ناوچەکانى دیکەى دەوروبەرەوە بۆ پاڵپشتى لە جوتیاران خۆیان گەیاندە گوندەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکرێت و کۆدێکی ئەمنیی تایبەتیان پێدەدرێت

پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستیپێکردووە، ئەو کەسانەی تۆماری ساڵی رابردوویان هەیە دەتوانن تابلۆیەکی تایبەت وەرگرن. بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەکە…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە، دەست لە قۆرغکردنی داهاتی گشتیی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین بۆ کەسوکاری زیندانییان: یەکەم رۆژی جەژن ناتوانن سەردانی راگیراوان بکەن

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “کەسوکاری زیندانییان لە یەکەم رۆژی جەژن ناتوانن سەردانی زیندانییان بکەن”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
Total
0
Share