وەزارەتی بازرگانیی عێراق: تووشی هیچ قەیرانێک نابین و گەنمێکی زۆر لە کۆگاکاندا بوونیان هەیە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی ستراتیژیی ئێستای بەرووبوومی گەنم لە سەرجەم کۆگاکانی عێراقدا زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار تۆن بووە، هاوکات دووپاتیکردەوە کە نرخی ئارد لەگەڵ هیچ قەیرانێکی جیهانی بەرزنابێتەوە.

حەیدەر نوری، بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەت رایگەیاند، یەدەگی ستراتیژیی ئێستایی بەرووبوومی گەنم گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار تۆن لە سەرجەم کۆگاکانی عێراق.

باسی لەوەشکردووە، عێراق ناکەوێتە ژێر هیچ قەیرانێکی جیهانییەوە، بەهۆی ئەوەی بڕی گەنمی پێویست لە هەموو پارێزگاکاندا هەیە و هەر پارێزگایەک یەدەگێکی ستراتیژی خۆی هەیە کە بەسە بۆ ساڵێکی تەواو، جگە لە پارێزگای بەسرە، کە لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆی دەگوازرێتەوە.

جەختیشیکردووەتەوە، ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ هەر بارودۆخێکی نائاسایی جیهانی لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی گەنم یان هەر پشێوییەک لە پرۆسەی گواستنەوەدا هەبێت.

بابەتی پێشتر

هەرێم کەمال ئاغا: لە بەغدادەوە کاردەکەین بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بازێکی دیکەی دا

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نزیکبووەوە لە 170 هەزار دینار بۆ…
Total
0
Share