د. یاد نەقشبەندی: ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم بەراورد بە وڵاتانی دیکە کەمترە

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، ئاماری تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم بەراورد بە وڵاتانی دیکە کەمترە.

 

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە گشتی لە 10 مانگی ئەمساڵدا بەراورد بە 10 مانگی ساڵی رابردوو ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە زیادیانکردووە، کە ئەمەش بەشێکی پەیوەندی بە زیادبوونی هۆشیاریی تاک بۆ نەخۆشییەکە و زیادبوونی بەدواداچوونەکانی ئێمەوە هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە هەرێم بەراورد بە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان کەمترە، نەک تەنها شێرپەنجەی مەمک بەڵکو هەموو جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجەش.
لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە، مانگی ئۆکتۆبەر بە ئۆکتۆبەری پەمەیی ناسراوە، کە تایبەتە بە مانگی هۆشیاریی لە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.

بڕیارە لەم مانگەدا چەندین چالاکی تەندروستی و هۆشیاریی جۆراوجۆر بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی كاندیدەكان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ مووچەی مانگی هەشتی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share