لە قەزای دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە، ئەمشەو لە فولکەی پەریدەری ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا بارهەڵگر کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

ئاشکرایکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینی بارهەڵگرەکە بە سووکی برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share