موشەکەکانی ئەمڕۆی کەرکوک چین و توانا و مەودای ڕۆیشتنیان چەندە؟

شانەی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، لە نزیک قەزای دوبس، 5 موشەکی جۆری گراد-یان ئاشکراکردووە، کە ئامادە بووە بۆ تەقاندن.

ئەگەرچی نازاندرێت موشەکەکان بۆ بەئامانجگرتنی کوێ ئامادەکراون، بەڵام بەپێی ئاڕاستەی دانانی موشەکەکان، دەکرێت ئامانج لێی هەولێر بووبێت.

موشەکەکان لە جۆری گراد BM-21 Grad-ن و لە دروستکراوی یەکێتیی سۆڤیەتی جارانن، كە لە ساڵی 1960 بەدواوە دەستكراوە بە دروستكردنی.

درێژیی هەر موشەکێکی گرادی ڕوسی مەترێک و 22 سانتیمە و سەرەتا لە ساڵی 1963 دا خراوەتە خزمەتی سوپای سۆڤیەتەوە، ئەوکات 40 دانە پێکەوە لەسەر ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆراڵ دەتەقێندرا.

بەكارهێنانی باوی موشەکەکە تەقاندنیەتی پێکەوە، بەڵام دەکرێت موشەکەکە لەناو چوارچێوە ئامادەکراوەکەشیدا نەبێت و بە تەنها و لەسەر ستاندێک بتەقێندرێت، وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە موشەکەکانی کەرکوک بیندرا.

كێشی یەک موشەکی گراد 20  کیلۆ دەبێت و لە سەرەتادا مەودای 20 کیلۆمەتری دەبڕی، بەڵام دواتر پەرەی پێدرا و تا 30 کیلۆمەتر درێژکرایەوە.

موشەکەکە لە نێوان چەند وڵاتێکی جیهاندا پەرەی پێدراوە و ئێستا وەک جۆرە کۆنەکەی یەکێتیی سۆڤیەت نەماوە، بەڵام ئەگەر هەمان توانای گرادی سۆڤییەتی هەبێت، ئەوا موشەکەکانی ئەمڕۆی شاری کەرکوک ناتوانن هەولێر بکەنە ئامانج، چونکە نێوان قەزای دوبس و هەولێر نزیکەی 45 بۆ 50 کیلۆمەترە.

بابەتی پێشتر

بەكیر پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەكی تورکیا لەگەڵ بەرەی نوسڕە

بابەتی دواتر

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا: لەگەڵ بەردەوامیی سزاکانی سەر ئێران ئەمریکا نەوتی لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share