نەتەنیاهو: ئیسرائیل وەڵامی ئێران دەداتەوە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی وەڵامی ئێران و هێرشە مووشەكییەكانی دەداتەوە.

بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل بەرگریی لە خۆی بكات و هەر ئەوەش دەكات و وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە.

راشیگەیاند، ئێران سەدان مووشەكی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە كە هیچ وڵاتێك ئەمە قبووڵ ناكات و وەڵام دەداتەوە.

هاوكات سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا داوای چۆڵكردنی باشووری بەیروت دەكات.

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان بڕیاردرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share