شارەوانیی سلێمانی: گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی شارەوانی لە سەردانێكی مەیدانیدا تیمەكانی قیرتاوكردن و بەشی ئامێرەكانی بەسەركردەوە كە سەرەڕایی پشووی رەسمی ماندوونەناسانە كارەكانیان جێبەجێدەكەن بۆ ئەو پلانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە دایانڕشتووە و سوپاس و دەستخۆشیی لێكردن”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی شارەوانی دەستیان كردووە بە قیرتاوكردنی بەردەم خوێندنگەی برەوی سەرەتایی لە گەڕەكی سەروەریی، لەپێناو خزمەتكردنی منداڵان و مامۆستای خوێندنگەكە و دانیشتووانی ناوچەكە.

دەشڵێت، “تیمی چاكسازیی ئامێرەكان لە گەڕەكی سەرچنار لە كاركردندا بوون بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنی چەندین چاڵی شەقامەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح بۆ دوکاندارانی دارەسووتاوەکە: هیوادارین حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەکانتان بکاتەوە

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی ئاگرەکەی ئەمڕۆ بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نوخشە ناسیحدا هاتووە، “بەڕێزان…
زیاتر ببینە

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: ئایا هەموو گرفتەکانی پەروەردە تەنها کورتەڤیدیۆی خوێندکارێکی بنەڕەتییە؟

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێم سەیرە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵن بەم منداڵەوە، لە کاتێکدا ئێمە گرفتی…
Total
0
Share