بەهۆی بەکتریایەکەوە لە چین چوار کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی چین 91 کەس دوای نەخۆشکەوتنیان رەوانەی نەخۆشخانەکران و دەرکەوت بەکتریایەکی بکوژ هۆکاربووە.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، 91 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون و 40 کەسیان دوای جێگیربوونی تەندروستیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و 43 کەس لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و دۆخی چوار کەسی دیکەشیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

ئاشکراشیانکرد، سەرجەم تووشبووەکان پێش نەخۆشکەوتنیان لە بازاڕە جیاوازەکانی وڵاتەکەیان ماسیان کڕیوە و خواردوویانە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، ئەو کەسانە بەهۆی خواردنی جۆرە ماسییەکەوە نەخۆشکەوتن کە هەڵگری جۆرە بەکتریایەک بووە کە Streptococcus agalactiae ی پێدەوترێت و لە گۆڕاوی ST283 ە.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: دوژمنایەتییمان لەگەڵ کەسدا نییە

بابەتی دواتر

ئەمشەو زانکۆلاین دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share