پوختەی قسەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆیەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بانگەشەی لیستی 129 لە کۆیە وتارێکی پێشکەشکرد و چەند پەیامێکی گەیاند.

پوختەی قسەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

خەڵکی کۆیە قارەمان و بەتوانان

خەڵکی کۆیە هەر یەکێتی بووە و هەر یەکێتی وتووە

بەڵام باجێکی قورسی داوە بەو یەکێتی بوونە، غەدرێکی زۆری لێکراوە، ئەو هەموو نەوتە هەبوو لە کۆیە پێش ئەوەی بە بەرنامە نەوتەکە سەقەتکرا، هەمووی خورا، ئێستا هاتوون ئەڵێن کۆیە ئەبێت بە داهاتی خۆی خۆی بژییەنێت.

تەنها یەکێتی دەتوانێت ئەم دۆخە چاک بکاتەوە، وەک کاک کۆسرەت دەڵێت، هەر یەکێتی دەتوانێت ئەم دۆخە راستبکاتەوە.

ئەو سیاسەتە خراپەی بۆ نەوت بەکارهێندرا قەت نابێت رێگە بدەین بۆ غاز بەکاربهێندرێتەوە، ئەو غازە هی میللەتی کوردە، هی کەس نییە.

چارەسەری کێشەی کۆیە تەنها بە یەکێتی دەکرێت، ئێمە لەگەڵ ئێوەدەبین.

زا بخودێ هەموو هێزی خۆمان بەکاردەهێنین تاوەکو کۆیە بکەینە ئیدارەیەکی سەربەخۆ، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبی دیکە نییە، ئێمە گوێتان لێدەگرین.

ئەوەی پێی دەڵێن “هەژماری من” نە هەژماری منە و نە هی ئێوەیە، با ناوی بنێین هەژماری مەسرور، لەمەشدا دەیانەوێت پارە بخۆن و خوێنی ئێوە بمژن، هەژماری مەسرور هیچ سوودی نییە بۆ ئێمە و مەیکەن بڕۆن تەوتین بکەن.

ئێمە بووین کە چووین بۆ بەغداد و توانیمان مووچە بۆ ئێوە دابین بکەین و جیایبکەینەوە لە ئەوان.

جارێکی دیکە داوا لە کاک مەسرور دەکەمەوە بێت دیبەیت بکەین، بزانین کار و بەرمانەی کاممان باشترە، من دەزانم ئەو ترسنۆک نییە، بەڵام لە جێگەی ئەو وەڵامیان دایەوە.

ئەو دەسەڵاتە بۆگەنە کۆتایی پێدەهێنین، بڕۆنە پێشەوە، بە دەنگ و بە هەڵبژاردن وەڵامیان دەدەینەوە ئەوەی ئێستایان نەبینیووە، تۆقیون لە هەڵبژاردن، یان کوردستان یان نەمان.

بابەتی پێشتر

رۆیتەرز: لە هەینییەوە پەیوەندی لەگەڵ شوێنگرەوەی نەسـ.ـروڵڵا بچڕاوە

بابەتی دواتر

ژمارەی ئەو لوبنانیانەی ئاوارەی عێراق بوون ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشدارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌، شتێك به‌ ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه‌ نییه‌،…
Total
0
Share