جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و گەیشتەوە 153 هەزار و 600 دیناری عێراقی، ئەوەش دوای ئەوەی لە مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممەدا، لە بازاڕەکانی دراو 100 دۆلار هاوتای 153 هەزار دینار بوو.

بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندیی عێراق هیچ خستنەڕوویەکی دۆلاری نابێت، سبەی دوای خستنەڕووی دۆلار، هەردوو ئەگەری دابەزین و بەرزبوونەوەی تاڕادەیەک هاوتای یەکترین.

بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە دوو هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی لە 150 هەزار دینار بەرامبەر بە 100 دۆلارەوە تاوەکو 154 هەزار و 250 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ سێ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

لیوا یەحیا رەسوڵ: هەموو رێوشوێنیکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share