بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بوو.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 387 ملیۆن دیناری لەماڵەكەیدا لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی”.
دەشڵێت، “تۆمەتبار لەدایكبووی 1979یە دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە”.