هیوا سەید سەلیم: ئەو هێزەی دوێنێ گەنجەكەیان كوشت بە مەزرەعەی بەرپرساندا رۆیشت بوون

هیوا سەید سەلیم، چالاكوان و چاودێری سیاسی لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەو هێزەی دوێنێ گەنجەكەی كوشت بە نێو مەزرەعەكانی بەرپرساندا رۆیشت بوون و ھەر بەجددی ئەوە پرسیارە هێزێك كە بە حسابی خۆیان دژی زیادەڕۆ و كاری نایاسایین چاویان ئەو ھەموو باغ و ڤێلای بەرپرسانیان نەبینی كە لە ئەملاو ئەو لای ئەو رێگایە دروستكراوە كە بۆ گوندی كۆرەك دەچێت”.

باسی لەوەش كردووە، رۆژێكیان چەند ھاوڕێیەك پیاسەیەكی دەرەوەی شارمان كرد لە نێو سەیارەكەم گفتوگۆ گەرم بوو ھەمووان دەیان پرسی ئایا خەباتیان بۆ ئەو رۆژگارە كرد؟.. قسە لەسەر نادادی بوو، من كە شوفێریم دەكرد یەكسەر لەسەر ئەو رێگایە لامدا كە دەچێتە ناو ئەو باغ و مەزرەعانە، كرمانج عەوێنە یادی بەخێر پرسیاری كرد بۆ ھاتییە ئێرە دەزانی ئەو رێگایە بۆ كوێ دەچێت؟
منیش وتم، “ھاتووم تا ئێوەی پێشمەرگەی دێرین و كەسوكاری شەھید زیاتر خەفەت بەوە بارودۆخە بخۆن كە بە چاوی خۆتان دەیبینن.

دەشڵێت، بڕواتان هەبێت مەزرەعەی لێ نەبوو كە كەمتر بێت لە 10 دۆنم زەوی، دیواری زۆربەیان دوو مەتر بەرز بوو موەلیدەی تایبەت لەبەر دەرگا، پاسەوانی بەردەرگا لەسەر حسابی پێسمەرگەی داماو، ئەو شوێنە ھیچ لە ھەولێر نەدەچوو، كە ئەو پۆستە دەنووسم پێمخۆشە ھەمووتان سەردانێكی ئەو رێگایە بكەن كە بەرەو گوندی كۆرەك دەچێت، جا دەبینن لە ھەرێمی كوردستان چ نادادیەك ھەیە.

بابەتی پێشتر

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی نزیكەی 12 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان بڕیاردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share