راگەیەندراوێك لە پۆلیسی گەرمیانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری سەرەكی رووداوێكی كوشتنی پۆلیسێك لە بەغداد لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیكەی داواكراو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار دەستگیران.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ رایگەیاند، دوای ئەوەی 14ی ئەیلول لە شاری بەغداد لە ناوچەی البیاع تۆمەتبارێك بەچەكی جۆری دەمانچە پۆلیسێكی حكومەتی عێراقی بەپلەی ڕێپێدراو كوشتووە و هەڵاتووە بۆ هەرێمی كوردستان و لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلار نیشتەجێ بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع یاداشتی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیان كە بەپێی ماددەی 405 یاسای سزادانی عێراقی داواكرابوون لەگەڵ مەفرەزەیەكی بەشەكەیان هاتنە ناوچەی كاركردنی پۆلیسی گەرمیان.

دەشڵێت، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ناحیەی ڕزگاری و پێكهێنانی ژوورێكی هاوبەش لەنێوان بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع / بەغداد و یاریدەدەرێتیی ئاسایشی ڕزگاری و بنكەی پۆلیسی ڕزگاری دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و ناسینەوەی شوێنی نیشتەجێبونی تۆمەتبار و هاوبەشی تاوانەكە توانرا تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە و سێ تۆمەتباری دیكەی داواكراو دەستگیربكرێن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جۆری (كیای ساڵۆن)”.

دەشڵێت، “بەپێی ڕێكارە یاساییەكان هەر چوار تۆمەتبار و ئۆتومبێلە دەست بەسەرداگیراوەكە رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع/بەغداد كران”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share