وەزارەتی پەروەردە: 15 بۆ 21ی ئەم مانگە بەهۆی هەڵبژاردنەوە پشووە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم فەرمانێکی وزاری بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە رۆژی 15 بۆ  21ی مانگ پشووی رەسمییە.

باسی لەوەشکردووە، پشووەکە بە مەبەستی پاڵپشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانە و پەوەیستە بە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2024 لە رۆژی 20ی 10دا.

پشووەکە رۆژی سێشەممە رێککەوتی 15ی 10 دەستپێدەکات و رۆژی دووشەممە رێککەوتی 21ی 10 کۆتایی پێدێت و سەرجەم خوێندنی حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێدەوڵەتییەکان دەگرێتەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، دابەشنەكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە بووە لە بانكەكاندا.…
Total
0
Share