سلێمانی.. بارهەڵگرێك گەڕەكێك بێ كارەبا دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بارهەڵگرێك زیان بە هێڵی پەستان بەرزی هەردوو فیدەری 346 و 363 دەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، دوای ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر خۆی كێشا بە دوو ستوونی كارەبا و هەردووكیان دەشكێنێت و ئەوەش بووە هۆی بچڕانی تۆڕی كارەباكە و كوژانەوەی كاروبای گەڕەكی قولەرەیسی، لەسەر هەردوو فیدەری 346 و 363.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، راستەوخۆ تیمەكانی هۆبەی چاككردنەوەی كارەبای بەكرەجۆ هەردوو دوو ستوونەكەیان گۆڕی و كێشەكە چارەسەركرا و كارەبا بۆ هەردوو فیدەرەكە گەڕایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: وەفدێک بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

وەزارەتی دارایی هەرێێم بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وەفدەکە…
Total
0
Share