رۆژی نیشتمانیی عێراق چییە؟

ئەمڕۆ بۆ عێراقییەكان بە رۆژی نیشتمانی دیاریكراوە، كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 92 ساڵ بەسەر رزگاربوونی عێراق لە دەسەڵاتی بەریتانی، كە بە یەكێك گەورە رووداو و گرنگەكانی مێژووی نوێی عێراق دادەنرێت.

پاش ساڵانێكی زۆر لە چاوەڕوانی، لە ساڵی 2020دا مێژووی سەربەخۆیی و رزگاربوون لە ئینتیدابی بەریتانی لە 3ی تشرینی یەكەمی 1932، بە رۆژی نیشتمانی دیاریكرا و ساڵانە یاددەكرێتەوە.

لە 3ی تشرینی یەكەمی 1932 كۆمەڵی گشتیی كۆمەڵەی گەلان (عصبة الأمم) رەزامەندی نیشاندا لەسەر بە ئەندامبوونی عێراق لە كۆمەڵەكەدا لەسەر بنەمای ئەو داواكارییەی لەلایەن میرنشینی ئەوكاتی عێراق بە واژووی نوری پاشا سەعید، سەرۆك وەزیرانی ئەوكات لە 12ی تەمموزی 1932 پێشكەشی كردبوو، بەوەی عێراق بووە یەكەم وڵاتی “عەرەبیی” ناوچەكە بچێتە ناو ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییەوە.

لە بەڵگەنامەكانی كۆمەڵی گشتیی كۆمەڵەی گەلاندا هاتووە، پەسەندكردنی بەئەندامبوونی عێراق تیایدا بەهۆی بەدەستهێنانی بنەماكانی دەوڵەتبوونە ئەمەش مانای دانپێدانانی نێودەوڵەتی دەگەیەنێت، سەرەڕای داننان بە بوونی حكومەتێكی سەربەخۆ كە توانای بەڕێوەبردن و رێكخستنی كاروباری دەوڵەتی هەیە بەشێوەیەكی رێكخراو و توانای لە پارێزگاریكردن لە سەربەخۆیی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، دەوڵەتێك كە سەرچاوەی دارایی پێویستی هەیە بۆ پڕكردنەوەی تێچووە حكومییەكانی و خاوەن یاسا و رێكخستنی دادوەرییە و سنوورەكانی جێگیرە و رێز لە پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی دەگرێت.

عێراق یەكەم وڵات بوو كە چووە پاڵ كۆمەڵەی گەلان بەپێی ماددەی (22)ی سەردەمی كۆمەڵەی گەلان تایبەت بە ویلایەت و ئینتیداب، دوای ئەوەی گونجاو بوو بۆ دەرچوون لە دۆخی ئینتیدابی بەریتانی، كە پاش هەرەسهێنانی دەوڵەتی عوسمانی بەسەریدا سەپێندرا بوو.

بەڵگەنامەكانی كۆمەڵەی گەلان:

بابەتی پێشتر

شارەزایەکی ئابوری: کێشەی بودجەی عێراق رۆژانی پشووە

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر شکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share