بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خوێندکاران دەرکرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەم بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە تاقیکردنەوەی خولی دووەم سەرکەوتوو نەبوون.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنەکەیان رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 سەرکەوتوو نەبوون.

بەپێی بەیاننامەکە، بڕیارەکە خوێندکارانی پۆلی سێیەمی ناوەندی دەگرێتەوە لەگەڵ سێ وانەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی.

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، “بڕیارەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە بەهۆی فێڵکردنەوە شکستیان هێناوە”.

بابەتی پێشتر

شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی دواتر

چیرۆکی ئەو کوردانەی لەدوای 31ی ئابەوە ناچاربوون هەولێر بەجێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share