بڕیاری دامەزراندنی توێژێكی دیكەی هەرێم دەرچوو

داواكاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بەگرێبەستكردنی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتەكە پەسەندكرا.

د. هەڵەت رەشید، سەرۆكی زانكۆی چەرموو بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەگرێبەستكردنی وانەبێژانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

وتیشی، “بە گرێبەستكردنەكە سەرجەم وانەبێژانی ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو دەگرێتەوە، ئەوانەی ناوەكانیان لەلایەن زانكۆ و پەیمانگاكانەوە بەرزكراوەتەوە”.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ژمارەی وانەبێژانی وەزارەتەكە زیاتر لە سێ هەزار كەسە و دوای بە رەسمی دەرچوونی بڕیاری بەگرێبەستكردنەكە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، وانەبێژان دەتوانن سەردانی زانكۆكانیان بكەن و مامەڵەی دامەزراندن بە گرێبەست ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە سەبارەت بە هەرێم

بابەتی دواتر

دوا زانیاری لەسەر مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی فەرمانبەرانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاز هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی پیاز دابەزیوە و یەك كیلۆی لە 2500 دیناربووە بە 1000 دینار.…
Total
0
Share