زانکۆی سلێمانی میوانخانەیەکی چوار ئەستێرەیی کردەوە

زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەناو کەمپی نوێدا میوانخانەیەکی چوار ئەستێرەیی بۆ میوانانی زانکۆ کراوەتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لەبەر پێویستی زانکۆ بۆ میوانداری توێژەر و پسپۆڕان و زانایان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە هاوبەشەکان بەتایبەت لەگەڵ زۆربونی کۆنگرە و چالاکییە ئەکادیمى و زانستییە نێودەوڵەتییەکان کە زانکۆی سلێمانی میوانخانەیەکی شایستە و تایبەتی بەردەست کردووە لەناو کەمپی نوێی زانکۆدا.

لە ئێستادا رێژەی بەشداریکردنی وەفد و شارەزایانی دەرەوە لە کۆڕبەند و سیمینار و ئیڤێنتەکانی زانکۆی سلێمانیدا زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی های کۆستەکان دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وێستگەیەکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان چارەسەرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای…
Total
0
Share