رێباز حەملان: چاوەڕوانین ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچە بێت

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانین ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی 8 بگاتە هەرێمی کوردستان کە 243 ملیار دینارە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە نەگاتە هەرێمی کوردستان، ئەو دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ و سبەینێدا بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی 8وە بدات.

باسی لەوەشکرد، دەبوایە ئەو پارەیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بێت، بەڵام تا ئێستا نەهاتووە و هیوادارین ئەمڕۆ بگات.

رێباز حەملان وتیشی، ” حکومەتی هەرێم پارەی لەبەردەستدا نییە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی لە مووچە کەمە، چونکە وەک جاران پارەی نەوتی لە بەردەستدا نییە، نیوەی پارەی داهاتی ناوخۆ رادەستدەکرێتەوە، هیچ شتێکی لەبەردەستدا نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو دۆخە، ناشکرێت هەندێک وەری بگرن و هەندێک وەری نەگرن.”

بابەتی پێشتر

لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لەبارەی رۆژی هەڵبژاردن بڕیاریدا

بابەتی دواتر

سوپای ئیسـ.ـرائیل دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی زەمینی کرد و سوپای لوبنان کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share