وەزارەتی دارایی عێراق: مامۆستایان دەرماڵەیان پێدەدرێت

وەزارەتی دارایی عێراق لە تانەکەی پێشووی بۆ راگرتنی دەرماڵە زیادکراوەکەی مامۆستایان پاشگەزبووەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە نووسراوەکەی پێشووی بۆ تانەدان لە دەرماڵە زیادکراوەکەی مامۆستایان هەڵوەشاندەوە.

بەگوێرەی نووسراوەکەی ئەمڕۆ، مامۆستایان بۆ ساڵی 2026 ئە دەرماڵەیەیان پێدەدرێت کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە.

لە مانگی ئابدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای “دەرماڵەی پیشەیی”دا و بەو پێیە هەر مامۆستایەک مووچەکەی 150 هەزار دینار زیاددەکات.

سەرۆککۆماری عێراق هەموارەکەی پەسەندکرد و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوکرایەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق لەبری جێبەجێکردن تانەی لێدا، ئەوەش ناڕەزایەتیی مامۆستایانی لێکەوتەوە و بڕیاربوو ئەمڕۆ خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 34 هەزار تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری چالاکییەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە…
Total
0
Share