سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات

محەمەد شیاع سودانی داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە رووداوی هێرشە موشەکیەکەی شەوی رابردوو دەکات.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی وەزیری ناوخۆی راسپاردووە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو بۆشاییە ئەمنییەی شەوی رابردوو لە ناوچەی عامرییە دروستبوو و بووە هۆی ئاڕاستەکردنی چەند مووشەکێک لە ناوچەی عامرییە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داواکراوە لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرابکرێن و ئەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون دەستنیشانبکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو بە چەند مووشەکێک بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە شاری بەغداد کرایە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی داواکاری ئەو هاوپەیمانێتییانەی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا هەیە…
Total
0
Share