هەرێم سکاڵا لەسەر بانکی TBI تۆماردەکات

جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی بەو رێکەوتنەی ساڵی رابردوو لەگەڵی ئەنجامدراوە سکاڵای یاسایی لەسەر بانکی TBI تۆمارکراوە.

عەزیز ئەحمەد جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، نیگەرانین لە دواکەوتنی بانکی بازرگانیی عێراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو سەرۆکی بانکەکە بەڵێنی دا 100 ئامێری نوێ بۆ پرۆگرامی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەژماری من) دابینبکات، زیاتر لە 40 هەزار داواکاری لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمەوە پێگەیشتووە، بەڵام بانکەکە هێشتا فەرمانی کڕینی دەرنەکردووە و چاپکردنی کارت بۆ فەرمانبەرانی حکومی دواکەوتووە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەوەی بانکەکە پابەندنەبووە بەو رێکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردوویەتی بە رەسمی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکانی زانکۆلاین بڵاودەکرێنەوە

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 50 هەزار خوێندکار فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، بڕیاریشە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە. بەگوێرەی…
Total
0
Share