باشترین چەرەسەكان بۆ دابەزاندنی كێش كامانەن؟

بەپێی توێژینەوەكان ئەو كەسانەی چەرەس دەكەنە ناو سیستمی خۆراكیانەوە، خاوەن تەندروستییەكی باشترن.

توێژینەوەكان ئاماژەدەدەن، ئەو كەسانەی بەشێوەیەكی رێكخراو چەرەس دەخۆن، كێشیان كەمترە و مەترسیی تووشبوونیان بە قەڵەوی كەمە. كام جۆرانەیان باشترن؟ كلیك لێرە بكە.

بیكانا تامبوریلۆ، شارەزای بواری خۆراك دەڵێت، “چەرەسەكان خۆراكێكی زۆر باشن بۆ دابەزاندنی كێش، چونكە پڕ لە چەوریی تەندروستن، كە ئەمەش هەستی تێربوون دەبەخشن، بڕێكی گونجاو كالۆرییان تیایە، بۆیە پێویستە ئاگات لەو بڕە بێت كە دەیخۆیت، هەوڵبدە رۆژانە 1-2 بڕی كەم بخۆیت”.

سوودی بایەم بۆ دابەزاندنی كێش
بایەم بڕی پێویست لە سەرچاوەی خۆراكیی كوالێتیی بەرز بە جەستە دەبەخشێت، كە یارمەتیدەرت دەبێت لە دابەزاندنی كێش.

سامانسا ماكلیۆد، پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت، “دوو بڕ لە بایەم زیاتر لە حەوت گرام ریشاڵی تیایە”.

سەلمێندراوە خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ریشاڵ وەك بایەم، یارمەتیدەر دەبن لە كەمكردنەوەی هۆكارەكانی هەوكردن لە جەستەدا.

خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵ وەك بایەم، دەبنەهۆی باشكردنی میتابۆلیزمی خۆراك، كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە لە جۆری دووەم، باشكردنی ئەركی كۆئەندامی هەرس، رەنگە تەنانەت كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە كۆلۆن-یش.

دوو بڕ لە بایەم، زیاتر لە 12 گرام پرۆتینی تیایە، ئەمەش وادەكات زۆر گونجاو بێت بۆ پارێزگاری لە ماسولكەكانت.

جۆرەكانی دیكەی چەرەس بۆ دابەزاندنی كێش:

گازۆ
توێژینەوەكان دەریانخستووە خواردنی گازۆ یارمەتیدەر دەبێت بۆ پارێزگاری لە پێكهاتەی تەندروستیی جەستە.

گوێز
خواردنی گوێز ئەو بەشەی مێشك چالاك دەكات كە كۆنتڕۆڵی برسێتی و خواستی زۆر لە خواردنی خۆراك دەكات، ئەمەش رێگردەبێت لە زۆر خۆری.

بابەتی پێشتر

ئەو نیشانانەی سەر جەستە کە ئاماژەن بۆ نەخۆشی شەکرە

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: رێوشوێنەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەستیانپێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share