لەخەو هەستان پێش زەنگى بەئاگاهێنانەوە رەنگە ئاماژەى کێشەیەکى تەندروستى بێت

شارەزایەکى بوارى تەندروستى هۆشداریدەدات لەوەى لەخەو هەستان بەر لەوەى زەنگى ئاگادارکردنەوە لێبدات، رەنگە نیشانە بێت بۆ تووشبوونى کەسەکە بە دۆخێکى نەخۆشى کە کاریگەرى لەسەر هۆرمۆنەکان هەیە و، دەبێتەهۆى گرفتى دڵ و مردن.

دکتۆر گۆراف ئاگاروال، پسپۆڕى تێکچوونى هۆرمۆنەکان رایگەیاند، بەئاگاهاتنەوەى لەناکاو بەر لە لێدانى زەنگى ئاگادارکردنەوە، تەنها دۆخێکى ناخۆشى تێپەڕ نییە، بەڵکو رەنگە ئاماژەبێت بۆ دۆخى مەترسیدارى چالاکیی گرێ رژێن (غودەى دەرەقى).

روونیشیکردەوە، ئەم دۆخە کە تووشى نزیکەى 1%ى دانیشتووان دەبێتەوە، جەستە هاندەدات بۆ دەردانى بڕى زیادى هۆرمۆنى بەئاگاهێنانەوە، کە دۆخێکى بەئاگاهاتنەوەى بێزارکەر لە کاتژمێرەکانى بەیانیی زوودا دروستدەکات.

بەپێى ئەو پسپۆڕە، درێژەکێشانى دۆخەکە دەبێتەهۆى گرفت لە دڵ و ئەگەرى مردنى پێشوەختە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
Total
0
Share