گەشتی هاوڵاتییانی هەرێم لە دەروازەكانەوە بۆ توركیا و ئێران ئاساییكرایەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان گەشتكردنی بۆ 20 وڵات قەدەغەكرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ هەینی 15ی كانونی دووەم بڵاوكراوەتەوە، گەشتكردنی چوونی هاوڵاتییانی عێراق لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەكانییەوە، قەدەغەكرا.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، “هۆكاری ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتانە، بۆیە ڕێگەنادرێت هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق سەردانیان بكەن.”

بە پێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا، ئەوانەی لەو وڵاتانەوە دێنە هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتین دەكرێن.

ئەو وڵاتانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، بریتین لە بەریتانیا، نەمسا، بەلجیكا، دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بڕازیل، ئەمریكا، هندستان، باشووری ئەفریقیا، ئوسترالیا، ژاپۆن، هۆڵەندا و زامبیا.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هاتوچۆی هاوڵاتییان لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان-ەوە بۆ توركیا و ئێران ئاسایی كراوەتەوە و ڕێگەپێدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەڵەبجە: بۆیەکەمجار حکومەتی عێراق وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ کردین

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆیەکەمجار وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بەشە ڤاکسینی پارێزگای ناردووە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە…
Total
0
Share