گەرمیان.. ماتۆڕسوارێك لەلایەن كارمەندێكی پۆلیسەوە برینداردەكرێت

كارمەندەكە دەستبەسەركراوە

بەهۆی ڕانەوەستانی لە بازگەیەكی هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان، تەقە لە ماتۆڕسوارێك دەكرێت و وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت، كارمەندەكە دەستبەسەركراوە.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ماتۆڕسوارێك لە یەكێك لە بازگەكانی هێزەكانی 104ی پۆلیس لەناو شاری كەلار نەوەستاوە، بەهۆیەوە هێزەكە شوێنیكەوتووە و لەلایەن كارمەندێكەوە تەقەی لێكراوە و برینداربووە.

وتیشی، “بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، كارمەندەكەی پۆلیس بەهۆی بەكارهێنانی چەكەوە بەشێوەی هەڵە و نایاسایی لەسەر ڕوداوەكە دەستەبەسەركراوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: كێشەی موچەی پێشمەرگە چارەسەركراوە

بابەتی دواتر

وادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share