لە سلێمانی كۆتایی بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەهێنرێت و لە هەولێر دەستپێنەكراوە

لە سلێمانی ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەهێنرێت و لە هەولێریش تاوەكو ئێستا خوێندكاران دەرماڵەیان پێنەدراوە.

د.پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەرماڵەی کۆلێژەکانی ( پەروەردەی بنەرەت، ئەندازیاری، کشتوکاڵ، پەروەردە، بازرگانی، پزیشکی) دابەشدەكرێت.

جەختیشی كردەوە، تەنها ئەو كۆلێژانە مابوون كە دەرماڵەی مانگی شوباتیان پێبدرێت، بەوەش ئەمڕۆ لە زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ كۆتایی دەهێنرێت بە دابەشكردنی دەرماڵە.

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە، كاری پێویستیان كردووە كە ئەمڕۆ خوێندكارانی ئەو كۆلێژانە دەرماڵەكانیان وەربگرن.

لە لایەكی دیكەوە خوێندكارانی هەولێریش نیگەرانن لە وەرنەگرتنی دەرماڵەكانیان و تاوەكو ئێستا دەرماڵەیان پێنەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share