بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: ئاماری هەژاری بەبێ ئاگاداری ئێمە بڵاوکراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو راپۆرتەی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە ئامارەکانی هەژاری بڵاوکراوەتەوە، ئاگاداری نەبووین.…
Total
0
Share