قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ئێستا هەر بەڵێنێك بدات و هەر بڕیارێك بدات جێبەجێی دەكات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ژمارەیەك لە گوندەكانی سنووری پشدەر لە ئیدارەی راپەڕینی بەسەر كردەوە.

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە سەردانەكەیدا بۆ گوندەكانی شێنێ، زەڵێ و چەند گوندێكی دیكەی سنوورەكە لەگەڵ دانیشتووانی ئەو گوندانە كۆبووەوە و سڵاوی سەرۆكی یەكێتی و پەیامی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێ گەیاندن و رایگەیاند، یەكێتی ئێستا، یەكێتی چەند ساڵ لەمەوبەر نییە، بەڵكو هەمان ئەو یەكێتییە بەهێزەیە كە خەڵكی كوردستان دەیانەوێت”.

وتیشی، “یەكێتی ئێستا لەژێر سەركردایەتیی سەرۆك بافڵدا ئەو هێزەیە كە هەر بەڵێنێك بدات و هەر بڕیارێك بدات جێبەجێی دەكات و بڕیاریشی داوە كە لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی كوردستاندا رێڕەوی حكومڕانی لە هەولێر راستبكاتەوە و دەشیكات”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی پارتی پەیوەندیی بە ریزەكانی یەكێتییەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی میترۆ لەبارەی پێشێلكارییەكان زۆر لە ئامارەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ‏زیاترن

سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2021ی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ‏بڵاوکردەوە، 353 پێشێلکاری بەرامبەر 260 ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراون، ئامارەكە زۆر ‏جیاوازە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
Total
0
Share