ئەنجومەنی نوێنەران بڕگەیەکی کۆبوونەوەی سبەینێی لە بەرنامەی کار لابرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێی بڵاوکردەوە کە لە بڕگەی یەکەمدا دەنگدان بوو بە پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ ئەو کەسانەی لە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی هەڵوەشاوە زەرەرمەندبوون، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ئەو بڕگەیەی لە بەرنامەی کار سڕییەوە.

پێشتر فراکسیۆنە کوردییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، بەشێک لە فراکسیۆنەکان بە ئەنقەست رێگری دەكەن لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان كە هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە.

پەسەندکردنی یاساکە کێشەی بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق بە گشتی و زۆرینەی هاوڵاتییانی ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەردەکات و موڵک و ماڵ بۆ خاوەن ماف دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان بەشێک لە لایەنە شیعە و سونەکان دەیانەوێت دەنگدان بە یاساکە ببەستنەوە بە دەنگدان بە هەمواری یاسای باری کەسی و یاسای لێبوردنی گشتی.

بابەتی پێشتر

کرمـ.ـلن لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵوێستی خۆی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
Total
0
Share