شانەی ئەمنیی عێراق: پارەیەکی زۆر تەرخانەکراوە بۆ پەرەپێدانی هێزی ئاسمانیی عێراقی

لە سەروبەندی پەرەسەندنی ململانێ و هێرشە مووشەکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، عێراق خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لەخۆی بکات.

لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، سوپای عێراق خاوەنی توانای بەرزە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات و پارەیەکی زۆر لەلایەن دەوڵەتەوە تەرخانکراوە بۆ باشترکردنی هێزی ئاسمانی و کڕینی سیستمی دژەمووشەک.

ناوبراو باسی لەوەشکردووە، هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی عێراق لە ئاستێکی باشدایە و راهێنانی بەردەوام بە سوپا دەکرێت و چەکی نوێ دەکڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای تێچوو و کاتی زۆری درووستکردنی بەرگریی ئاسمانی، بەڵام عێراق بە گرنگییەوە تەماشایدەکات و حکومەت پەیورەستە بە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی وڵات.

راشیگەیاندووە، عێراق هەماهەنگی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گرنگ کردووە وەک کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور، کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دابیندەکات، جگە لەوەی عێراق سیستمی جۆراوجۆری هەیە، لەوانە رووسـ.ی و ئەمریکی و فەڕەنسی و کۆری.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو دێربی مەدریدە و ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی یەکتردەبنەوە

بابەتی دواتر

رۆیتەرز: تەرمی حەسەن نەسڕوڵا هیچ برینێكی پێوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ بەرەوپێشچوونێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەقیانبەستووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە. عەلی زوبەیدی…
Total
0
Share