نرخی نەوتی عێراق گەڕایەوە بۆ ناوچەی سوور

نرخی نەوتی عێراق ئەمڕۆ هەینی دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە پێنج رۆژی مامەڵەكانی هەفتەی گرێبەستە دواخراوەكان بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هاوكات لەگەڵ دابەزینی نرخی خامەكانی برێنت و تەكساس.

بەپێی پێگەی “ئۆیل پرایس” خامی قورسی بەسڕە لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا 66.78 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تۆماركرد.

هەر بەپێی تۆمارەكان، نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، خامی برنتی بەریتانی بە 71.34 دۆلار، خامی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكیش 67.42 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تۆماركرد.

بابەتی پێشتر

بۆچی لە دزیندا گرنگی بە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان نادرێت؟

بابەتی دواتر

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share