لەبەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیاردرا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، بەشێوەیەكی مەبدەئی، بابەتی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسەندكرد و داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست وەك هەنگاوێكی سەرەتایی پەسەندبكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، بەشێوەیەكی مەبدەئی، بابەتی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسەندكرد بە هەمان ئەو مەرج و میكانیزم و رێكارانەی كە حكومەتی عێراق لەمبارەیەوە پەیڕەویان دەكات و بەگوێرەی پێداویستی و تایبەتمەندیی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی گشتیی راژەی هەرێمی كوردستان راسپێردران، ڕێكاریی پێویست بگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share