پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە و فێرکردن و فێربوون، کە تیایدا لە سنووری پارێزگاکەماندا (27115) خوێندکاری نوێ، چرۆ و خونچەو نەمامی نوێی پارێزگاکەمان، لە ژوانی پۆل و هۆڵ و ناوەندەکانی خوێندندا، دەپشکوێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خوێندکارانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، یەکەم بەریەککەوتن و ناسین بە دەوروبەرو کۆمەڵگاو دامەزراوە دەوڵەتییەکان ئەزمووندەکەن، بە کۆی گشتییش 393 هەزار و 566 خوێندکار بە هیمەتی مەردانەی 37 هەزار و 950 مامۆستا لە 1525 خوێندنگە درێژە بە رەوت و رێگای راستی پەروەردە و فێکردن دەدەن.

باسی لەوەشکردووە، بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێی ئەم پارێزگایە، کەرتی پەروەردە جێگای شکۆو شانازیی بووە، سەرچاوەی روونی گەشەپێدانی کۆمەڵگاکەمان بووە و رۆڵی بەهاداری لە بنەما شارستانێتییە نوێکەی شارەکەماندا بینیوەو، هەمیشە لە ریزی یەکەمی بەخشش و ئەنجام و ئامانج و بەرهەمی سەرکەوتنەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بووە، ئەرکی هەموومانە ئەم رابەرایەتیی و سەرکەوتن و دەسکەوتە گەورە مرۆڤایەتیی و شارستانیانە بپارێزین.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، “سوپاس و رێزو وەفای خۆمان پێشکەش بە مامۆستایانی قەدرگران و کەرتی پەروەردەو قوتابیان و خوێندکاران و خێزانە جوامێرەکانیان و هەموو هاونیشتمانیانی بەڕێز، دەکەین، کە لە شەقام و لە پۆلەکانی خوێندنیشدا، جوامێرانە، وانەکانی داکۆکیکردن و دادپەروەریی و داواکردنی مافی گشتیی و خەباتی مەدەنیی و پیشەییان فێری هەموومان کرد”.

بابەتی پێشتر

سایلۆی سلێمانی: شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

لە دهۆک گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا و شەقامێک داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەربڕینی ئاژەڵ لە سلێمانی راگیرا

وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بڕیارێک، گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان راگرت. لە کوشتارگەی سلێمانی دوای پشکنینەکانی کوشتارگەکە کۆمپانیایەک کاری پشکنین…
Total
0
Share