قائیمقامیەتی سلێمانی: قەیرانی غاز کۆتایهاتووە

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بەڕێژەی %70 ئاسایبووەتەوە و سبەی لەگەڵ دەستبەکاربوونەوەی 15 کارگەی دیکە، ڕێژەکە دەبێتە %90.

ئاماژەی بەوەشدا، هیچ قەیرانێکی کەمیی غاز لە شارەکە نەماوە و تەنیا ئەمڕۆ 235 بارهەڵگری پڕ لە بتڵە غاز براونەتە گەڕەکەکان و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن.

سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ سەرهەڵدانی کەمیی غازی ماڵان، 185 بریکار، بە نرخێکی گرانتر بە هاوڵاتییان فرۆشتووە، پسووڵەی سەرپێچییان بۆ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەربەست ئامێدی: کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری ئەو حزبە بکرێت

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کشانەوەی لایەنێک هەڵبژاردن دواناخات و بەشدارینەکردنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا دەبێتە…
Total
0
Share