مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکەنەوە

رۆژی چوارشەممە، 25ـی2ـی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پارێزگای هەڵەبجە لە دوو سەردانیی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان (عومەر حاجی عوسمان و کاکە برا عومەر ئەکرەم) پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرینی یەکێتی-یان بەسەرکردەوە.

لەو سەردانانەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە تەندروستیی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتیی زیاتر و تەندروستییەکی باشییان بۆ خواستن.

مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی کوردپەوەری هەڵەبجە و شارەزورییەکان کە هەڤاڵ عومەری حاجی عوسمان وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو بەهەڵوێستی بنەماڵەی شەهید ئەنوەری حاجی عوسمان کە هەر لە سەرەتاوە وەک خانەوادەیەکی دیار و شۆڕشگێڕی ئەو دەڤەرە هاتنە مەیدانی کوردایەتی و لە خەبات و تێکۆشاندا ریزی پێشەوەی مەترسییەکانیان دەگرتەوە.

هاوکات، مەکتەبی سکرتاییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رۆڵی هەڤاڵ کاکەبرا عومەریانکرد وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ کە هەر لە تافی گەنجێتییەوە چەکی شەرف و کوردایەتی لە شان ناوە؛ لەبەرامبەر ئەو رابردووەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیـیان ئاڕاستەکردن و رێزیان لە رابردووی پاک و پڕ سەروەرییان نرا.

لە بەرامبەردا، هەڤاڵان عومەر حاجی عوسمان و کاکەبرا عومەر سوپاسی سەردانییەکەیان کرد و روونیان کردەوە بۆ دۆزی گەلەکەمان روویان کردە شاخ و چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتییان لە شان نا تاوەکو ئازاد و سەربەست بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی وزاریی یەکێتی: داوامانکردووە بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە

تیمی وەزاریی یەکێتی ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران داوایانکردووە مووچە دابەشبکرێت، هەندێک لایەن کە لایەنی سەرەکی حکومەتن دژیان…
زیاتر ببینە

حکومەت کۆمەڵێک داواکاریی دارایی و کارگیڕی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پەسەندکرد

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوە و کۆمەڵێک داواکاریی…
Total
0
Share