عەلی زەیدی پیرۆزبایی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە گەلی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوێکی جەوهەرییە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد، بەبۆنەی تەواوبوونی پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا و ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی دەستووری و یاساییدا لەگەڵ پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە چـ.ـەکدارەکانی عێراق، هەنگاوێکی جەوهەرییە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و یەکگرتوویی بڕیاری بەرگری.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share