لە سلێمانی پرژاندنی دەرمانی دژە مێروو بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای مانگی حەوتەوە هەڵمەتی پرژاندنی دەرمانی دژە مێروو لە شوێنە گشتییەکان دەستیپێکردووە و تا کۆتایی مانگی 10 ش بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، هەڵمەتێكی فراوانی دەرمان رشتنی دژەمێروو بەڕێوەدەچێت كە تیایدا تیمەكانی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان بەردەوامن لە پرژاندنی دەرمانی شەبەنگ فراوانی دژە مێروو لە دامودەزگا و شوێنە گشتی و شوێنە خزمەتگوزارییەكان و قوتابخانەکاندا لەناو شاری سلێمانی و سێكتەرەكانی دەرەوەی شاردا كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەڵمەتە لە سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵ دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کۆتایی مانگی دە بخایەنێت، کە نۆ تیمی بەیانیان و شەش تیمی ئێواران بەشدارن کە سەر بە بەرنامەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکانن لە سەنتەری شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانین.

ئاشکراشیکرد، ئامانج لەم هەڵمەتە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە لەو نەخۆشیانەی كە لە رێگای گوێزەرەوەی نەخۆشیەكانی وەك مێش و مێشوولە و قرتێنەرەكان و مێرووەكانەوە دەگوێزرێنەوە بۆ مرۆڤ، ئێستادا هیچ بارێکی نائاسایی تێبینی نەکراوە کە مایەی نیگەرانی بێت.

بابەتی پێشتر

عیماد ئەحمەد: یەکێتی، بارانی رەحمەت بۆ نەهێشتنی وشکەساڵیی سیاسی و ئابوریی کوردستان

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share