جەعفەر شێخ مستەفا: ئەگەرهیچ پێشهاتێک نەبێت هەڵبژاردن لە مانگی پێنج دا ئەنجامدەدرێت

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان فۆتۆ: VOA

جەعفەر شێخ مستەفا: ئەگەرهیچ پێشهاتێک نەبێت هەڵبژاردن لە مانگی پێنج دا ئەنجامدەدرێت

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەگەر رووداوێک نەیەتە پێشەوە، لە مانگی ئایاردا هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجامدەدرێت”.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاریدەکات و ئەگەر رووداوێک نەیەتە پێشەوە، لە مانگی ئایاردا پرۆسەکە ئەنجامدەدرێت.

لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دانیشتن لەنێوان هەردوولا پەیوەست بە کێشەکان کراوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری کێشەکان نەنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا

ئاسایشی هەولێر، رایگەیاند، ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاویکردەوە، بەفەرمانی…
Total
0
Share