قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پارتی گەیشتوونەتە قۆناغی پێکهێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رایگەیاند، “لەگەڵ پارتیدا لەقۆناغی پێکهێنانی حکومەتداین”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتوونەتە قۆناغی پێکهێنانی حکومەت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی رابردوودا قۆناغی دۆزینەوەی دیدگایەکی هاوبەشمان لەگەڵ پارتی تێپەڕاند و ئێستا لە قۆناغێکی دیکەداین، کە بریتییە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەکانمان بەردەوامییان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share